KMMK:
ھەینی 8ی رەشەممەی 2720ی کوردی، پەنابەرێکی سیاسی کورد کە لە وڵاتی سویسرا داوای پەنابەری کردوە بە ناوی «عەلی رۆستەمی» خۆی و بنەماڵەکەی بەرەوڕوین دیپۆرت کردنەوە بونەتەوە.
بە پێی راپۆرتی گەیشتوو: عەلی رۆستەمی چەندین ساڵ ئەندامی «حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران» بوە و پاش ھاتنی بۆ وڵاتی سویسرا، داوای مافی پەنابەری لەم وڵاتە کردوە و پاشان داواکاریەکەی لە لایەن ئەم وڵاتەوە رەت کراوەتەوە و ئێستا مەترسی ڕادەستکردنەوەی لەسەرە.
شایانی باسە کە بە ناوبراو، کە لەگەڵ ھاوسەرەکەی کە کەم ئەندامە و سێ منداڵەکەیان هەیە، راگەیەندراوە کە داوای مافی پەنابەریەکەیان لەلایەن دادگەی ئەو وڵاتەوە رەت کراوەتەوە و دەبێت خۆیان ئامادەی گەڕانەوە و رادەستکردنەوە بۆ وڵاتی ئێران بکەن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان