KMMK:
یەکشەممە 26ی ڕێبەندانی 2720ی کوردی، “ئەحمەد خۆشمێر زادە” 32 ساڵ تەمەن و “محەممەد ئەمین ڕەحمانی” 17 ساڵ تەمەن خەڵکی شنۆ، پاش کۆتای قۆناغی لێپرسینەوە لەگرتووخانەی ئیتلاعاتی سپا لە شاری ورمێ بۆ زیندانی ئێران لەو شارە ڕاگوازرا.
جێی بیرهێنانەوەیە کە ئەم دوو هاوڵاتییە ڕێکەوتی 29ی خەزەڵوەری ئەمساڵ لە لایەن ڕایەدارانی ئیتلاعاتی سپای ئێران دەستبەسەر وگرتووخانەی ئەمنی لە ورمێ ڕاگوازرابوون.
ئەحمەد خۆشمێرزادە لە بەندی قەرەنتینەوە بۆ بەندی سیاسی و محەممەد ئەمین ڕەحمانی بۆ بەندی ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی زیندانی ئێران لە ورمێ ڕاگوازران.
بە پێی هەواڵەکە، ئەم دوو هاوڵاتییە بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکان” دەستبەسەر کراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


