KMMK:
دووشەممە 20ی ڕێبەندانی 2720ی کوردی، هێزە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە تەقەی ڕاستەوخۆ لە ماشێنی کاسبکارێک، کەسێکیان بە ناوی “بێهزاد هاشمی” خەڵکی گوندی «بەهیک» سەر بە سەڵماس لە پاڕێزگای ورمێ کوشت.
بە گوێرەی هەواڵەکە، بێهزاد هاشمی لە ماشێنەکەیدا چەندد کەسی بەڕەگەز ئەفغانستانی هەڵگرتبوو و بەرەو سنوور دەڕۆیشتن.
ئەم کەسانە و ماشێنەکەیان بە بێ ئاگادار کردنەوەی پێشوەختە لە لایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوه دەستڕێژی گوللەی لێکراوە و ئەم کارەی هێزە چدارەکانی ئێران بووە هۆی وەرگێڕانی ماشێنەکە و کوژرانی شۆفیرەکەی.
جێی باسه کە، کاسبکارە کوژراوەکە خێزاندار و خاوەنی سێ منداڵە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان