کرماشان؛ تەقینەوەی مین کەمئەندامبوونی هاوڵاتییەکی لێکەوتەوە

KMMK:

یەکشەممە 12ی ڕێبەندانی 2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی سامان ڕەزایی، خەڵکی گوندی ملەدزگە سەر به شاری سەرپێڵ زەهاو لە پارێزگای کرماشان بە هۆی تەقینەوەی مین بە گرانی بریندار بووە و لاقێکی لە دەست داوە.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ئەم هاوڵاتییە لە کاتی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانی بە هۆی تەقینەوەی مینێکی بەجێماوی شەڕی ئێران و عێراق لە ناوچەی سنووری ئەم شارە تووشی ئەم کارەساتە هاتووە.

شیاوی باسه کە ناوبراو بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندێکی دەرمانی شاری کرماشان کراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان