برینداربووونی کۆلبەرێک بە هۆیی بەربوونەوە لە بەرزایی

KMMK:
سێشەممە 7 ڕێبەندانی 2720ی کوردی، کۆلبەرێک بە ناوی واحید محەمەدی بە هۆی کەوتنەوەی خوارێ لە بەرزاییەکانی سنووری گوندی برۆیشکانی شاری بانە بریندا بووە.
واحید محەمەدی 30 ساڵە و خەڵکی گوندی میرئاوای سەر بە شاری بانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.

ئەو کۆڵبەرە، سەرەڕای ئەوەی کە بە هۆی کەوتنەوەی خوارێ بە توندی بریندار بووە، لەلایەن پشت، کەمەر و لاقیشەوە، تووشی سەرمابردوویی بووە و بۆ چارەسەری پزیشکی، ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیووبی بانە کراوە

بە پێی راپۆرتەکە، دۆخی تەندروستی ناوبراو نالەبار راگەیاندراوە.

کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردســــتان