رێژەی گیراوان گەیشتە 61 /هەڵوێستی هاوبەش بۆ ئازادی گیراوان پێویستە

KMMK:
بەپێی دوایین زانیاریەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، گرتنی هاوڵاتیانی رۆژهەڵاتی کوردستان درێژەی هەبووە و رێژەی گیراوان زۆر بەرز بۆتەوە و تا ئیستا ناوی 61 کەس لەو گیراوانە ئاشکرا کراوە.
هێزەکانی ئیتلاعات سپای حکومەتی ئێران هەڵمەتێکی بەرفراوانی گرتنی چالاکانی مەدەنی، خوێندکاری و ژینگەپارێزی دەست پێ کردوە و لە هەموو پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئەو گرتنانە بەردەوام بوون. لەکاتی گرتن و دەستبەسەرکردنی ئەو هاوڵاتیانەدا هیچ بەڵگەیەکی دادوەری لەمەر ئیزنی گرتن پێشانی گیراوان نەدراوە و ئەو چالاکانەی دەستبەسەر کراون روبەروی توندوتیژی و لێدان کراونەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بەو بابەتە پێوەندی بە ماڵباتی بڕێک لەو گیراوانە کرد و ماڵباتی گیراوان باسی ئەوە دەکەن کە ناوەندە ئیمنیەتیەکان ئاوریان لێنادەنەوە و وەڵامی داواکاری ئەوان لەمەڕ گرتنی زانیاری لەسەر گیراوان و هۆکاری گرتنیان نادەنەوە.
لە چەند نموونەدا گیراوان توانیویانە تەلەفوونێکی چەند چرکەی بۆ ماڵ بکەن و بێژن سڵامەتن، هەڵبەت ئیزنیان پێ ندەراوە کە بە زمانی کوردی قسە بکەن و مەجبوور کراون فارسی قسە بکەن.
رێژەی گیراوان و بە پێی شارەکان بەشێوەی خوارەوەیە:
مەهاباد: ئیمان عەبدی، حەسەن عەبدی، سۆران حەسەن زادە، سۆران محەمەدی و ئەمیر بازدیدی ئازەر
رەبەت: بەهمەن یوسف زادە، فەرهاد مووسا پوور و فریدوون مووساپوور
مەریوان: زانیار موعتەمدی، سیروان کەریم نەژاد، کەیوان مینوویی، کارۆ عەلیداد، جەبار پیرۆزی و سەڵمان ئەدوایی.
سلین(هەورامان): سیامەک مەنسوورپوور و ئەکرەم (محەمەد) ئەدوایی.
سنە(سنندج): ئارام یوسفی، ئارام مورادیان و کامیل نووری.
نەغدە: عەبدواللە حاج ئەحمەدی، پەیمان حاج ئەحمەدی، گەلاوێژ عەبدولاهی، ئاسۆ محەممەدی، ئومێد سەلیمی، ڕەحیم سەلیمی، ڕەحمان دەریازی، دیاکۆ زەردەشتی، تالب ڕێحانی و ڕەشید ڕێحانی
بۆکان: عەزیمە ناسری، حۆسێن گەردێشی، قادر رسول پور، محمد حاجی رسول پور، علی زلفی، حسێن مێهرەبان، هێرش ڕەسووڵ پوور، فۆئاد محەممەد پوور، فەریبا ئەحمەدی، ڕۆژین محەممەد پوور، ڕەشید ئەحمەدی، محەممەد ئەمین ئەحمەدی، ڕەزا و محەممەد، فەرهاد زەندی، عەتا رەحمان‌زاده
سەوڵاوا: فەرەیدون ئەدوایی
ئیلام: ئەیوب ساڵحوەرزی
سەقز: عەتا ڕەحمان زادە، ئەفشین ئیلاهی
پیرانشار: رەسووڵ لاوازە، کەریم خەلیفانی، حسام ئەدین خزری، پشتیوان نەبی زەرگەتەن، محی‌الدین شامه، محەمەدئەمین(شۆڕش) ئەحمەدی
تاران: سۆهێب بادرۆج. فەرزاد سامانی. دەریا تالبانی، سیروان نووری، ئەفشین مام ئەحمەد، سالار رەهوی و شەپوول خزری.
سیاسەتی گرتن، زیندان و ئەشەکنجە لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێران دژی بەرهڵستکاران، چالاکانی سیاسی، مەدەنی، رۆژنامەنووسان و ئەو هەڵمەتە نوێیەی حکومەتی ئێران بە شێوازێک خەریکە روودەدات کە دەری دەخات کە ئەو سیناریۆیە ئامادەکراو و ئامانجێکی تایبەتی لە پشتە. هێزی پێشەنگی کۆمەڵگا چالاکی کۆمەڵایەتیە کە لەلایەن رێکخراوە مەدەنیەکان و چالاکانی مەدەنی بەرێوە دەچێت. زیادبوونی چالاکی مەدەنی و کاری رێکخراوەی لە لایەن حکومەتی ئێران وەک مەترسی چاوی لێدەکرێت و بە توندی روبەرووی دەبێتەوە. مەبەستی حکومەتی ئێران لەم سیاسەتە، بڵاوکردنەوەی ترس لەنێو کۆمەڵگا و کەسانی چالاکە. بەکارهێنانی هەموو جۆرە فشارێک لە قۆناغە جۆراوجۆرەکاندا، لە دەستبەسەرکردن تا زیندانیکردن، پەیام و هەڕەشەی جدین بۆ چالاکوانانی دیکەیە کە بزانن کە مەرجی هاوشێوە چاوەڕێتان دەکات ئەگەر بەردەوام بن لە کارو چالاکی.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: