KMMK:
فەوزیە خالسی هاوژینی جۆانمێر مورادی چالاکی کرێکاری خەڵکی کرماشان لە لاپەڕەی ئینستاگرامی خۆی نووسیوویە کە: کۆماری ئیـسلامی بە دانانی کەسانی گوماناوی له بەرانبەر بینای شوێنی ژیانی ئەوان بووە بە هۆی نانەوەی ترس و دڵەڕاوکی بۆ بنەماڵەکەیان.
بە گوێرەی هەواڵەکە، نێزیک بە دە ڕۆژ بەر لە دەستبەسەری جوانمێر مورادی لە لایەن ئیتلاعاتی سپای نەبی ئەکڕەمی کۆماری ئیسلامی لە کرماشان، کەسێک هەر ڕۆژ و تاو نا تاوێ لە بەرانبەر بینای شوێنی نیشتەجێ بوونی جوانمێر مورادی سەرقاڵی چاودێری کردن و ڕوانینی گوماناوی بووە.
ئەم کەسە گومان لە سەرە سێ ڕۆژ پاش ئازادی جوانمێر مورادی، سەر لە نوێ لە هەمان شوێنی دیاریکراوی پێشوو چەندد کاتژمێر ڕاوەستاوە و ئەوڕۆ 2ی ڕێبەندانی2720ی کوردی، کاتژمێر 10ی سەر لە بەیانی ـیش هەمان ئەو کەسە و لەو شوێنه بۆ ماوەی کاتژمێرێک دەرکەوت.
جێی بیرهێنانەوەیە کە لە کاتی دەستبەسەری جوانمێر، کوڕی گەورەی”ئاروین” بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بە شێوەی بەردەوام لە لایەن ماشێنێکی پژۆـ وە کە چەندد کەسی تێدا بووە لە درگای ماڵیانەوە تا شوێنی کارەکەی شوێنیکەوتوون و هاوکات لە لایەن ماشێنێکی دیکەوە بینای نیشتەجێ بوونی بنەماڵەکەیان چاودێری و لە ژێر کونترۆڵدا بووە.
ناوبراو ڕۆژی سێشەممە 23ی بەفرانباری 2720ی کوردی، بە دانانی بارمتەی 300 ملوێن تمەنی لە زیندانی حکوومەت لە دیزەڵ ئاوای کرماشان ئازاد کرا بوو.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان