KMMK:
سێ شەممە 23 بەفرانباری 2720ی کوردی، کۆلبەرێک بە ناونیشانی حەمزە محەمەدی له ناوچه سنوورییەکانی “نە وسوود” بە خەستی بریندار بووە.
بە گوێرەی هەواڵەکە، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران نیوەشەوی ڕابردوو لە ناوچەی سنووری نەوسوودی سەر بە پارێزگای کرماشان بە باتۆم پەڵەماری کۆڵبەران و کاسبکارانیان داوە و کۆڵبەرێک بە خەستی بریندار بووە.
شایانی باسە، کۆڵبەری بریندار، بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندێکی دەرمانی شاری پاوە ڕاگوازراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســــتان