KMMK:
پێنجشەممە 11ی بەفرانباری 2720ی کوردی، وەحید سەرلک جودۆکاری خەڵکی ئەلی گودەرز سەر بە لوڕستان و دانیشتووی ئاڵمان دوابەدوای ڕەخنە لە پاڵاوتنی بەرپرسی بەشی کلتووری فدراسیۆنی جودۆی ئێران و هەڵوێست گرتنی خۆی دژی دەسەڵاتی ئێڕان هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە.
بە گوێرەی هەواڵەکە، وەحید سەرلک بۆ خۆی بیری هێنایەوە کە ” ماوەیەکە بە گرانی بەر ئامانجی ئەرتەشی سایبری کۆماری ئیسلامی و بە ناردنی کورتەنامەی سووکایەتی و هەڕەشەی کوشتن کەوتووم.
خەرێکم ڕوونکردنەوە دەدەم و پەردە لە سەر گەندەڵی سیاسی لە وەرزشی ئێران لا دەدەم”.
وەحید سەرلک لە دایکبووی 2681ی کوردی، جودۆکار لە کێشی66 کیلۆگرامە.
ناوبراو لە کێبەرکێی جیهانی 2009ی هۆڵەندا پێگەی پێنجەمی مسۆگەر کرد کە باشترین پێگەی جودۆی ئێران لە 3 ساڵی بەرلەوە بووە. ناوبراو لە کێبەرکێی جیهانی جودۆی ئێران لە ساڵی 2005 لە وڵاتی میسر نێزیک مسۆگەرکردنی میداڵیای زێڕ بوو کە بە بۆنەی سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ڕێگری لە کێبەرکێ لە گەڵ نێردراوی ئیسڕایل ناچار بە دۆڕان لە بەرانبەر جودۆی ئازەربایجان کرا.
وەحید سەرلک لە ساڵی 2011 لە وڵاتی ئاڵمان بوو بە پەنابەر وسەرقاڵی ڕاهێنانە لەم وڵاتە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان