KMMK:

شارۆمەندێکی خەڵکی ئاوایی نێ بە ناو “خیرەت پەروازە” کوڕی رەحمان و ۳۰ ساڵ تەمەن، لەلایەن دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەریوان سزای ۶ مانـگ زیندانی بەسەردا سەپا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ئەم شارۆمەندە کە دانیشتووی مەریوانە بە تۆمەتی هاوکاری یەکێک لە حزبە کوردیە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دادگایی کراوەو ئەم حوکمە بەسەردا سەپاوە.

شایەنی باسە، خیرەت پەروازە 19پووشپەڕی 2720ی کوردی لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە لە مەریوان بانگهێشت دەکرێت و هەر لەوێ دەستبەسەر دەکرێت و تا کۆتا رۆژەکانی مانگی گەلاوێژ لێپرسینەوەی لێ دەکرێت و دواتر بە دانانی بارمتە تا کاتی کۆبوونەوەی دادگای ئازاد دەکرێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: