پاوە: هاوڵاتییەک دەستبەسەر کــرا

KMMK:

یەکشەممە 2ی سەرماوەزی 2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی “ئێقباڵ شمشێری” خەڵکی گوندی “شمشێر” سەر بە شاری پاوە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران ـەوە دەستبەسەر کرا.

ناوبراو شۆفیری ئوتوبووسی ڕێگەی پاوە- تاران بووە و لە ڕێگەی گەڕانەوە لە تاران لە چوونەناو شاری پاوە دەستبەسەر کراوە. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستبەسەری و شوێنی ڕاگیرانی بەڕێز شمشێری زانیارییەک بە دەســتەوە نییە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە 234 هاوڵاتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردســتان لە لایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـتان