ســنە؛ زیندانییەکی مەحکووم بە ئێعدام بۆ ژووری تاکەکەسی گوازرایەوە

KMMK:

یەکشەممە 27ی ڕەزبەری 2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی” شارام تەخشا” 30 ساڵ تەمەن، نیشتەجێی کرماشان بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکەی بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری ســنە گوازرایەوە.

شارام تەخشا ساڵی 2717ی کوردی، هاوڕێ لە گەڵ براکەی بە ناونیشانی شاریار تەخشا بە تۆمەتی دزی لەڕێی چەکەوە دەستبەسەر کــران.

دادگای کۆمار ئێسلامی ئێران شارام تەخشاــی بە تۆمەتی‌” کوشتن لە کاتی دزی کردن بە چەکەوە” بە کوشتنەوە(قەساس) و 15 ساڵ زیندان و براکەی شاریار تەخشا بە‌40 ساڵ زیندان مەحکووم کرد.

ئەم حوکمە پاش ناڕەزایی دەربڕین و لە دیوانی باڵای وڵات پەسەند کرا.

شارام تەخشا ڕێکەوتی 17ی بەفرانباری 2717ی کوردی، بەم لاوە لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری ســنە زیندانی کراوە. شارام تەخشـا لە کاتی دەستبەسەری فیشەکی بەرکەوتبوو و بریندار ببوو و لەو دەمەوە تا ئێستە بە بێ چارەسەری پزیشکی لە زینداندایە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان