KMMK:
زێنەب جەلالیان لە پەیوەندییکی تەلەفوونی چەند خولەکی دا لەگەڵ بنەماڵەکەی رایگەیاندوە کە لە ژووری تاکەکسی دایەو لە چارەسەری و خزمەتگوزاری پزیشکی بێ بەشە.
ناوبراو کە لە چەند حەتووی رابردوو ڕاگۆستڕاوە بۆ گرتووخانەی دیزل ئاوا لە شاری کرماشان، لەو پێوەندییە تەلەفوونیە لەگەڵ بنەماڵەکەیدا دەڵێ کە ڵە کاتی ڕاگواستن بۆ ئەم گرتووخانەدا، بێ ڕێزی لە بەرامبەری دا کراوە و ڕاگۆزڕاوە بۆ ژووری تاکەکەسی و لەو کاتەوە لە ژووری تاکەکەسی دا ڕاگیڕاوە.
زێنەب جەلالیان هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە کە بێ ڕێزی پێکراوە و لە لایەن کاربەدەستانی گرتووخانەوە گوشاری لەسەرە تا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنی دا پەشیمانی خۆی لە رابردووی دەرببڕێت.
بەڵام ناوبراو ئەم داواکاری کاربەدەستانی گرتووخانەی رەت کردووەتەوە.
لەمەر بارودۆخی تەندرووستی ناوبراو داوای کردووە چارەسەر بۆی بکرێت بەڵام لە لایەن کاربەدەستانی گرتووخانە رەت کراوەتەوە.
زێنەب جەلالیان هەر وەها داوای کردووە دیسان بگەرێتەوە بۆ گرتووخانەی شاری “خۆی” بەڵام تا ئێستا داوای ئەم بەندکراوە سیاسییە پەسەند نەکراوە.
خاتوو جەلالیان پتر لە13 ساڵە که بە بێ مورەخەسی لە زیندان دایە و بنەماڵەکەی دەڵێن؛ هەوڵەکانیان بۆ پێدانی مورەخەسەی بۆ مناڵەکەیان بێ ئەنجام ماوە.
ئەم چالاکە سیاسیەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ساڵی 2009 زایینی دا بە تۆمەتی بەجێهیشتنی ولات لە رێگای نایاسایی بە ساڵێک زیندانی تەعزیری و بە تۆمەتی موحارەبە بە ئەندامبوونی لە پژاک، بە لەسێداردان سزا درابوو، کە دواتر بە دەرەجەیەک سووککردن بوو بە زیندانی هەتاهەتایی گۆڕدرا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان