بانە: دەستبەسەری دوو کاسبکار و کوشتنی ئەسپەکانیان

KMMK:

دووشەممە 24ی خەرمانانی 2720ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەی “دۆڵەشین”ی شاری بانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە بێ هیچ بەڵگە و حوکمێکی قەزایی لە دوو هاوڵاتیی لە مەزرای خۆیان دەستەبەر کراون و دوو ئەسپی کاسبکارانیان فیشەک باران کراون.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی نراونەتە پاڵی ئەم دەستبەسەر کراوانە و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی ئەوان زانیارییەک بە دەستەوە نییە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە 169 هاوڵاتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان