نەغەدە: هاوڵاتییەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا

KMMK:

ڕۆژی دووشەممە ١٠ی خەرمانانی ٢٧٢٠ی کوردی، “بایزید قادری چوپان” خەڵکی گوندی ” سنجلە” سەر بە ناحیەی لاجانی شاری پیرانشار، دانیشتووی نەغەد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

شیاوی باسه؛ دەستبەسەری ئەم هاوڵاتییە بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی هاتۆتە ئاراوە و هێزە ئەمنییەکان ماڵی ناوبراویان پشکنیووە. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هۆکاری دەستبەسەری و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو ئاشـکـرا نەکراوە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بەم حاڵەتەوە ١۵٩ هاوڵاتی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان