KMMK:
سێشەممە ١١ی خەرمانانی ٢٧٢٠ی کوردی، زێندانییەکی بەندکراو لە زیندانی ناوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵکەوتە لە ورمێ بە ناونیشانی” فەرهاد ڕەحیمی” ۴۶ساڵ تەمەن بە هۆی کەمتەرخەمی بەرپرسانی زیندان گیانی خۆی لە دەست دا.
بە گوێرەی هەواڵەکە: ڕۆژی دووشەممە ١٠ خەرمانان بەڕێز فەرهاد ڕەحیمی کە تووشبووی نەخۆشی دڵە سەردانی بێهداری زیندانی کردووە، بەڵام کارمەندانی زیندان بە پێدانی حەبی هێور کەرەوە بە ناوبراو تەواویان کردووە و خۆیان لە پێڕاگەیشتنی جیددی بواردووە. لە کۆتاییدا سەر لە بەیانی ڕۆژی سێشەممە بە هۆی جەڵدەی دڵ گیانی خۆی لە دەست داوە.
فەرهاد ڕەحیمی زیندانی ٤۶ ساڵ تەمەن و خێزاندار ٧ساڵ بەرێ بە تۆمەتی پێوەندیدار لە گەڵ مادە هۆشبەرەکان بە ١۵ ساڵ زیندان مەحکووم و بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوسترا.
ناوبراو لە بەندی ۶ی زیندانی حکوومی ورمێ ڕاگیرابوو.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان