ورمێ: ڕاگواستنی زیندانییەک لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتەوە بۆ زیندانی ناوەندی

KMMK:

ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی گەلاوێژی٢٧٢٠ی کوردی، زیندانی سیاسی کورد ” مەنسوور بەشارەتی” ٣۶ ساڵ تەمەن خێزاندار و خەڵکی ورمێ، پاش کۆتایی هاتنی قۆناغی لێپرسینەوە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەت لە شاری ورمێ بۆ زیندانی ناوەندی ئەو شارە ڕاگواسترا.

بە گوێرەی هەواڵەکە: ناوبڕاو ڕێکەوتی ٢۵ی جۆزەردانی ئەمساڵ لە لایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کرابوو.

شیاوی باسە نابراو بە تۆمەتی هاریکاری حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەت دەستبەسەر کراوە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بەم حاڵەتەوە ١٢٨ هاوڵاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان