KMMK:
دوو شەممە ۶ ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ی کوردی، گروپێک لە کۆڵبەران لە سنوری هەنگەژاڵە لە لایەن هێزە سەربازیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەو سنورە تەقەیان لێ دەکرێت و پێنج کۆڵبەر بریندار دەکرێن. ئازاد شەریفی و شێخ عەلی حوسێنی دوو لەو کۆڵبەرانەن کە بە تەقەی هێزە سەربازییەکانی ئێران بریندار کراون، هێشتا ناو و نیشانی سێ کۆڵبەرەکەی تر نەزانراوە.
سێ لەو کۆڵبەرە بریندارانە بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی “سەلاحەدین ئەیووبی” لە بانە کراون و دوو کۆڵبەری دیکە بۆ ناوەندی دەرمانیی پێنجوێن لە هەرێمی باشووری کوردستان ڕاگوێزرابوون.
بە پێی زانیاریەکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ی زاینیەوە تا ئێستا ٤٠ کۆڵبەر و کاسبکار لە رۆژهەڵاتی کوردستان گیانیان لەدەست داوە و ٩٩ کەسی دیکەش بریندار کراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان