گێلان غەرب: گیان لەدەستدانی کەسێک و برینداربوونی ۶ کەسی دیکە

KMMK:
رۆژی جومعە ۱۳ پووشپەڕی ۲۷۲۰ــی کوردی، بە هۆی داڕمانی کانگایەک لە گێلان غەرب کەسێک گیانی لەدەست داو ۶ کەسی دیکە بریندار بوون.

جێگری فریاگوزاری کۆمەڵەی مانگی سووری ئیران لە پارێزگای کرماشان، هەواڵی گیان لەدەستدانی کەسێک بە ناو «جەواد سابتی» و بریندار بوونی ۶ کەسی دیکەی راگەیاند.
عادڵ شەفێعی جێگری فریاگوزاری مانگی سوور رایگەیاند: کاتژمێر ۱۳:٣۵ــی رۆژی جومعە لە لایەن ناوەندی کونترۆڵ و هاوئاهەنگی مانکی سوورەوە راپورتێکیان سەبارەت بە داڕمانی کانگایەک لە گێڵان غەرب پێگەیشتووە و یەکسەر ۳ یەکەی ئوپراسیۆن خۆیان گیاندووەتە جێگاکە.
جێگای ئاماژیە: کرێکارانی رۆژهەڵاتی کوردستان هیچ کەرەستەیەکی پاراستنیان بۆ دابێن ناکرێت و هەر ئەمەش دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی هەژمارێکیان لەکاتی کارکردن دا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: