برینداربوونی لانیکەم چوار کۆڵبەر بە هۆی تەقەی هێزە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران

KMMK:

ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی گوڵانی ٢٧٢٠ی کوردی، لە سنووری نەوسوود هێزە سنوورییەکانی ئێران چوار کۆڵبەریان بە ناوی “سالار، کەیهان(خەڵکی جوانڕۆ) زەکەریا خەڵکی سەوڵاوا و محەممەد ئەمینی خەڵکی خش شاهۆی ڕوانسەر” بریندار کردووە.

بە گوێرەی هەواڵەکە: هێزەکانی سنووری ئێران هێرشیان کردە سەر گرووپێک لە کۆڵبەران کە لە ڕۆیشتندا بوون لەناوچەی نەوسوود و دایاننە بەر دەسڕێژ و لە ئەنجامدا ئەم چوار کۆڵبەرە بریندار بوون.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری KMMK لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینیەوە تا ئێستە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ١٨ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی سنوورییەکانی ئێران و تورکیا کوژراون و بە هەماری ئەم حاڵەتەوە ۵١ کۆڵبەریش بریندار بوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: