KMMK:
شەممە ۵ ی ڕێبەندانی ۲۷۱۹ کوردی، هاوڵاتییەکی خەڵکی ئاوایی نێ سەر بەشاری مەریوان بە ناوی سەلمان ئەفرا تەمەن ۲۲ ساڵ، کوڕی رەحمەت ڕەوانەی زیندان کرا.
سەڵمان ئەفرا کە لە ۱۰ خاکەلێوەی ۲۷۱۹ کوردی سزای ۵ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا بوو، لە دادگای پێداچوونە ئەو حووکمە داشکا بۆ یەک ساڵ و ناوبراو دۆینێ شەممە ڕەوانەی زیندانی کۆماری ئیسلامی لە شاری مەریوان کرا.
جێی بیرهێنانهوهیه ۲۷ ی بهفرانباری ۲۷۱۸ ی كوردی، سهلمان ئهفرا به دانانی بارمتهی ۵۰ ملیۆن تمهنی تا كاتی بهڕێوهچوونی دانیشتنی دادگا به شێوهكاتی ئازاد كرابوو.
کۆمەڵەی ماڤی مرڤی کوردستان


