KMMK:
دوشەممە ۲۳ی بەفرانباری ۲۷۱۹ی کوردی، شارۆمەندێکی شاری کرماشان بە ناوی( نەبی تەڕدەست) لەلایە هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەر کرا.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو: نابراو بە هۆی دەر بڕینی ناڕەزایەتی دژ بە خستنە خوارەوەی فڕۆکەی گەشتیاری ئۆکراینی و گیان لەدەست دانی ۱۷۶ گەشتیاری نێو فڕۆکەکە لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
جێگای ئاماژەیە کە: لە بڕواری ۸ ی ژوەنی ۲۰۲۰ی زایینیدا هێزی بەرگری ئاسمانی کۆماری ئێسلامی ئیسلامی ئێران فڕۆکەیەکی گەشتیاری ئۆکراینی دەکاتە ئامانج و لە ئاکامی خستنەخوارەوی ئەم فڕۆکەدا ۱۷۶ کەس گیانیان لەدەست دەدەن و بەو هۆیەوە شەپۆلێکی نوێی ناڕەزایەتی لە ئێران و بەتایبەت لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەست پێدەکات و وەک نەریتی رابردووی کۆماری ئیسلامی هێزە ئەمنیەتیەکان دەستیان داوەتە سەرکوت و دەست بەسەرکردنی شارۆمەندانی ناڕازی.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان