سەپاندنی ۶ مانگ زیندانیی بەسەر گەنجێکی خەڵکی ئیلام

KMMK:

دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئیلام حوکمی ۶ مانگ زیندانیی تەعزیری بۆ هاوڵاتییەکی ئیلامی بە ناوی «ئەمیر حسێن یووسفی» دیاری کرد.

بە گوێرەی هەواڵەکە: ئەمیر حسێن یووسفی ڕێکەوتی ۱۷ی گەلاوێژی ۲۷۱۹ی کوردی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەسبەسەر و تا ڕێکەوتی ۶ ڕەزبەر لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران بووە کە لە کۆتاییدا بە دانانی بارمتەی ۱۰۰ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ئەو تۆمەتەی خراوەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە ئیلامییە «هاریکاری یەکێک لەحیزبە دژبەرەکانی دەسەڵاتی ئێران» بووە.

شیاوی باسە؛ ئەمیر حسێن یووسفی خاوەنی بڕوانامەی کارناسی ئەدەبی عەرەبە کە پێشتر جارێکیش لە هەڵبژاردنی دامەزراندنی دایرەی پەروەردە و فێرکاری رەت کرابوویەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان