لە زیندانی یەزد/ قادر موحەمەدزادە جارێکی تر دەستی داوەتە مانگرتن

kmmk:

قادر موحەمەزادە زیندانی سیاسی کورد و بەندکراو لە زیندانی شاری یەزد، ماوەی ۲۱ ڕۆژە دەستی داوەتە مانگرتن و ئەم هەواڵەش تا بە ئەمڕۆ لە هیچ ڕاگەیەندراوێکدا باس نەکراوە.
سەرچاوەێیکی باوەڕپێکراو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ڕاگەیاندوە:
قادر موحەمەدزادە ئەمڕۆ بە پەیوەندێکی تەلەفونی چەند خولەکی لەزیندانی یەزدەوە ئەم هەواڵەی خۆی ڕاگەیاندوە و بەپێی ئەو هەواڵە نابراو لە بارۆدۆخێکی زۆر خراپی جەستەییدایە.

موحمەدزادە لە پاییزی ۱۳٨٤ دا (۱٤ ساڵ پێش) لە شاری بۆکان دەستبەسەر کرا و گەڵ موحەمەدئەمین عەبدوڵاهی سزای ۱٨ ساڵ زیندانی بە تۆمەتی دژایەتی لە گەڵ خودا بەسەریاندا سەپا.
ناوبراو لە ۲٥ ی جۆزەردانی ۲۰۱٨ دا جارێکی دیکە لە زیندانی ورمێ دەستی دایە مانگرتن و بە مەبەستی داوای ڕەوای خۆی بۆ مافی وەرگرتنی پشوو لە زیندان.
بەڵام بەجێگەی ئەوەی بەداواکەی وڵام بدرێتەوە دوور دەخرێتەوە بۆ زیندانی یەزد و ئیستاش دیسان بە هەمان مەبەست بۆ وەدیهێنانی مافی پشووی زیندانی دەستی داوەتە مانگرتن و هێشتا کاربەدەستانی زیندان هیچ کاردانەوەێیکی کردارییان نەبوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

پەیوەندی – ارتباط
@KMMKADMIN
تلگرام
@KMMKKURDISTAN