KMMK:
پێنجشەممە ۲۹ خەرمانانی ۲۷۱۹ی کوردی, هێزە چەکدارەکانی حکومەتی تورکیا تەقەی راستەوخۆ دەکەنە کۆمەڵێک کۆڵبەر و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی خالیس حەمیدزاده، ۲۲ ساڵان و خەڵکی گوندی بالولەی سەر بە شاری ماکو بریندار دەبێت و لە کاتی گواستنەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری ئەرزەڕۆم لە باکوری کوردستان گیانی لەدەستداوە.
دەوترێت دوایی ئەوەی کە ناوبراو لە ناحیەی لاقی بریندار بووە، دەکەوێتە دەست هێزە چەکدارەکانی حکومەتی تورکیا و لە لایەن ئەو هێزانە روبەروی ئەشکەنجە دەبێتەوە، هەر بەم هۆیەوە دوایی ئەوەی لە رێگای نەخۆشخانە دا دەبێت بە هۆی قورسی برینەکانی، گیانی لەدەستداوە.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، تەنیا لە ۹ مانگی یەکەمی ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستا ۵۲ کۆڵبەر کوژراون و هەروەها ۱۰۴ کۆڵبەر بریندار بوون. لە لایەکی دیکەوە ۱۰ کاسبکار کوژراون و ۱۱ چی تریش بریندار بوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
پەیوەندی
@KMMKADMIN
تلگرام
@KMMKKURDISTAN