پاوە/ چالاکێکی ژینگە سزای زیندانی بەسەردا دەسەپێت

KMMK:

رۆژی ٢١ خەرمانانی ۲۷۱۹ کوردی چالاکێکی ژینگەی خەڵکی شاری پاوە لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن دادگای کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەمان شار سزای یەک ساڵ زیندانی بەسەردا دەسەپێ و دوو ساڵیش بۆی نییە لە ئێران بچێتە دەرەوە.
بە پێی راپۆرتەکە: ناوبراو بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران یەک ساڵ زیندانی بە سەردا دەسەپێت و لە هەمان کات دا ناچار دەکرێت بە ماوەی دووساڵ بردەوام سەردانی بنکەی ئیتلاعاتی ئێران لە شاری پاوە بکات بۆئەوەی بەڵێن بدات هیچ چالاکیەی سیاسی و مەدەنی نەبێت.
شایانی باسە: عیرفان رەشیدی سەرەتا لە رۆژی ۱۳ پووشپەڕی ساڵی ۲۷۱۹ کوردی لە لایەن هێزەکانی سەر بە ئیتلاعاتی ئێران لە ماڵەکەی خۆی قۆڵبەست دەکرێت و بە تۆمەتی هاریکاری یەکێک لە حزبە دژبەرە کوردیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دوای ۹ رۆژ لێکۆڵینەوە لە بنکەی ئیتلاعاتی ئێران لە کرماشان بە ماوەی کاتی لە رۆژی ۲۱ پووشپەڕ بە دانانی بارمتە بە ماوەی کاتی ئازاد کرابوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

پەیوەندی
@KMMKADMIN
تلگرام
@KMMKKURDISTAN

%d bloggers like this: