گەنجێکی خەڵکی سونقوڕ لە گرتوخانەی حکومەتی ئێران لە کرماشان لەسێدارە درا

KMMK:
یەکشەممە ١٣ گەلاوێژی۲۷۱۹ی کوردی، حەمید اوسەتی ۲۴ ساڵانی خەڵکی سونقوڕ لە زیندانی حکومەتی ئێران لە کرماشان لەسێدارە دراوە.
ناوبراو لە دایک بووی گوندی سپی زنگوری سونقوڕ و کولیایە کە لە تەمەنی ۱۷ ساڵان لە روداوێک دا کەسێک دەکوژێت.
حەمید اوسەتی ماوەی ۶ ساڵ لە گرتوخانەی دیزل ئاوای کرماشان زیندانی بووە.

بە پێی ئامارەکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستا ۲۹ کەسی لە سێدارە داوە کە ۲۶ کەس پیاو و ۳ کەس ژن بوون، بە لەسێدارەدانی ئەو هاووڵاتیە سونقوڕیە رێژەی لەسێدارە دراوەکان دەگاتە ۳۰ کەس.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: