گیان لە دەستدانی کرێکارێکی بۆکانی لە باشووری کوردستان

KMMK:

پێنج شەممە ۲۰ پووشپەڕی ۲۷۱۹ کوردی، لە شاری سلێمانی لە باشووری کوردستان، کرێکارێکی خەڵکی «کەرێزەی مەحموودئاوی» سەر بە شاری بۆکان بەناوی فەریدوون ڕەعنای لە کاتی کارکردن لە سەر بینایەک لە نهۆمی چوارەمی ئەو بینایە کەوتە خوارەوەو گیانی لە دەست دا. بڕیار وایە تەرمی ناوبراو لە سلێمانیەوە بەرەو بۆکان بەڕێ بکرێت.

جێگای ئاماژەیە لە مانگی جۆزەردانی ئەمساڵەوە تائێستا ئەمە دووهەمین کرێکاری خەڵکی کەرێزەی بۆکانە کە لەهەرێمی کوردستان گیانی لە دەست دەدات.

نەبوونی هەلی ئیش و کار و گوشاری ئابووری بۆتە هۆی پەنابردنی خەڵکی ڕۆژهەڵات بۆ باشووری کوردستان و کەوتنە ناو بارودۆخی ناگونجاوی بێ هیچ کەرەسەیەکی پارستن لە کار دا.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان