پەسەندکردنی حەوت ساڵ زیندانی لە دادگای پێداچوونەوەی حکوومەتی ئێران بۆ زیندانییەکی سیاسی

KMMK:

حوکمی حەوت ساڵ زیندانی بۆ ” محەممەد پەتایش” کوڕی محەممەد کەریم خەڵکی گوندی قەمتەرەی سەر بە پیرانشار کە بە تۆمەتی سیخۆرس بۆ ئەمریکا لە دادگاس حکوومەتی ئێران ل ورمێ دەرکرابوو ،لە لایەن دادگای پێداچوونەوەی حکوومەتوە پشتڕاست کرایەوە.

محەممەد پەتایش هەنووکە لە زیندانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە ورمێ ڕاگیراوە و بۆ ئەوەی سەردان و هاتوچۆی بنەماڵەکەی ئاسانتر بکاتەوە داوای کردووە بیگوازنەوە بۆ زیندانی نەغەدە و چاوەڕێی وڵامی بەرپرسانی زیندانە

حوکمی دادگای سەرەتایس لە ڕێکەوتی ۳۰ی بەفرانباری ۲۷۱۸ی کوردی لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە ورمێ بە محەممەد پەتایش ڕاگەیەدرابوو.

محەممەد پەتایش ڕۆژی سێ شەممە ۸ی ڕەشەممەی ۲۷۱۷ی کوردی بە تۆمەتی هاریکاری لە گەڵ یەکێک ل حیزبە پوپوزیسیۆنە کوردستانییەکانی دژبەری دسەڵات، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر و گوازرابوویەوە بۆ دامەزراوەی ئەمنیەتی حکوومەتی لە ورمێ.

ناوبراو سەرلە نوێ ڕۆژی سێ شەممە ۹ی گەلاوێژی ۲۷۱۸ی کوردی بۆ تەکمێڵ کردنی لێپرسینەوت گوێزابوویەوە بۆ گرتووخانەی سپای پاسداران لە پیرانشار و پاش تەواو بوونی لێپرسینەوەکان سەرلەنوێ لە پاییزی ۲۷۱۸ی کوردی گەڕێنرایەوە بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لە ومێ.

شیاوی باسە : محەممەد پەتایش لە ماوەی قۆناغەکانی لێپرسینەوە مۆڵەتی دەسڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لە گەڵ بنەماڵەکەی نەبوو و بۆ جاری یەکەم پاش گواستنەوەی بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لە ورمێ توانی چاوی بە بنەماڵەکەی بکەوێ.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان