KMMK:
چوارشەممە ۱۲ پووشپەڕی ۲۷۱۹ کوردی، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنووریەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر سنووری هانەگەرمەڵە، کۆڵبەرێک کوژرا و کۆڵبەرێکیش بریندار بوو.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، لە درێژەی تەقەی هێزە سنووریەکانی کۆماری ئیسلامی لە سەر سنووری هانەگەرمەڵەی سەر بە نۆدشە دوو کۆڵبەری خەڵکی ئەو شارە کەوتنە بەر دەسڕێژی گولـلە و یەکێک لەوان بە ناوی «گۆران عەزیززادە» گیانی لە دەست دا و ئەوی دیکە «ئەسیر شاپەسەندی» بریندار بووە.
جێگای ئاماژەیەکە، دوو کۆڵبەری ناوبراو گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری نۆدشە لە پارێزگای کرماشان.
کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان


