KMMK:
چوار شەممە ۱۵ی جۆزەردانی ۲۷۱۹ی کوردی، کچێکی لاو بەناوی سۆما خدری کچی موحەمەد خەڵکی گوندی (کێڵوێ )ی سەر بە شاری بانە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بە پێی راپۆرتێکە: ناوبراو بە هۆی هاوسەرگیری زۆرەملی و بۆ دەر بڕینی ناڕەزایەتی دژ بەو بڕیارەی بنەماڵەکەی دەستی داوەتە خۆکوژی و لە رێگای خواردنی داودەرمان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
جێگای ئاماژەیە کە: زاڵ بوونی سیستەمی پیاوسالاری بەسەر کۆمەڵگا و نەبونی هیچ پشت و پەنایەکی یاسایی و کۆمەڵایەتی بۆ بەرگری کردن لەمافە زەوت کراوەکانی ژنان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بوەتە هۆی بێ دەرەتانی و پەنا هێنانی ژنان بۆ خۆکوژی بە مەبەستی دەربازبوون لەو کێشانەی کە زۆر جار لەلایەن کۆمەڵگا و تەنانەت بنەماڵەوە بەسەریاندا دەسەپێندرت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان