سنە/ دیاری کردنی کات و شوێنی دادگەی چالاکێکی کرێکاری

KMMK:

دوشەممە ۱۳ی جۆزەردانی ۲۷۱۹ی کوردی، کاتی دانیشتنی دادگەی پێداچونەوە بۆ خەلیل کەریمی چالاکی کرێکاری و ئەندامی یەکیەتی ئازادی کرێکارانی ئێران و خەڵکی شاری سنە، دیاری کرا.

بە پێی راپۆرتەکە: کاتی دادگەی ئەم چالاکە کرێکارییە لە لقی چواری دادگای پێداچونەوە لە سنە، ۲۳ی پوشپەڕی ئەمساڵ دیاری کراوە.

پێشتریش، لە رۆژی ۲٦ی خەزەڵوەری ۲۷۱۹، بەشی یەکی دادگەی ئینقلابی کۆماری ئیسلامی لە شاری سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی، خەلیل کریمی بە تاوانی بەشداری لە «کۆڕی رۆژی نێودەوڵەتی کرێکاران» و هەروەها «پشتگیری لە کەمپەینی نە بۆ لەسێدارەدانی رامین حوسەین پەناهی» بە یەک ساڵ بەندکردن سزا درابوو و ئەم سزایەی پێی راگەیاندرابوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کورستان