خۆکوژی ژنێکی گەنج لە کامێران

KMMK:

ڕۆژی دووشەممە ۲۳ی گوڵانی ۲۷۱۹ی کوردی ژنێکی گەنج بەناوی” ئیلهام مورادی” خەڵکی کامێران خێزاندار و خاوەنی منداڵێکی بچووک پەتی بۆ خۆی هەڵخستووە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی بە دەستی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوون، هۆکاری خۆکوژی ناوبراو کێشەی بنەماڵەیی بووە.

بەپێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی ۲۰۱۹ی زائینییەوە تا ئێستە ۳۶ کەس خۆیان کوشتووە کەبە هەژماری ئەم ڕووداوە ۳۷ کەس واتە ۱۶پیاو و ۲۱ژن خۆیان کوشتووە .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان