حکوومەتی عێراق پێشمەرگەیەکی ڕادەستی سپای پاسدارانی ئێران کردەوە

KMMK:

پارتی ئازادی کوردستان (PAK) ڕۆژی پێنجشەممە ۱۲ی گوڵانی ۲۷۱۹کوردی، لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیەوە حکوومەتی فێدراڵی عێراقی تاوانبار کرد بەوەی پێشمەرگەیەکی پێشتری ئەو پارتەی (کەمال ساڵحی) ڕادەستی سپای پاسدارانی ئێران کردووە.

پاک لە ماڵپەڕەکەیدا ڕایگەیاندووە: کەمال ٥ۍ ڕەشەممەی ۲۷۱٨کوردی، کاتێک بە نیاز بووە سەفەر بۆ شاری سلێمانی بکات لە خاڵی پشکنینی پردێ-کەرکووک لە لایەن هێزەکانی حکوومەتی عێراقەوە دەستبەسەر دەکرێت.

بەکوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار: کەماڵ پاش دەستبەسەر بوونی بۆ بەندیخانەیەک لە شاری کەرکووک دەگواسترێتەوە و دوواتر حکوومەتی عێراق ڕادەستی سپای پاسدارانی ئێرانی دەکات. کەمال ساڵحی ئێستە لە زیندانی کۆماری ئێسلامی ئێران ڕاگیراوە و لە دۆخی نابراو هیچ زانیارییەک لەبەر دەست نییە.

کەماڵ ساڵحی کوڕی عەلی، لە دایک بووی ساڵی ۱۳٥۱ هەتاوی (۲۷٦۲کوردی) خەڵکی گوندی گامێشانی سەربەشاری مەهاباد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: