ڕاگواستنی تۆفێق محەممەدی چالاکی کرێکاری بۆ زیندانی ناوەندی ئێران لە سنە

KMMK:

چالاکی کرێکاری کورد تۆفێق محەممەدی پاش ۴۵ ڕۆژ دەسبەسەری و مانەوە لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی گوەزرایەوە بۆ زیندانی ناوەندی حکوومەتی ئێران لە شاری ســنە.

بەگوێرەی هەواڵەکە کە کۆڵبەرنیووز پشتڕاستی کردۆتەوە دادوەری سەرلەنوێ لێپرسینەوە(بازپرس)ی لقی دووس دادگای شۆڕشی حکوومەتی ئێران لە شاری سنە لە دانانی بارمتە بۆ ئازادی کاتی ناوراو ڕێگری کردووە و تاکاتی دادگای مۆڵەتی پێنەداوە .

شیاوی باسە تۆفێق محەممەدی ڕۆژی شەممە ۱۸ی ڕەشەممەی ۲۷۱۸ی کوردی ،بەبێ نواندنی مۆڵەتی قەزایی ولە کاتی کارکردندا، بەتۆمەتی نادیار لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و گوراوەتەوە بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە شاری سنە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـتان