KMMK
ڕۆژی ۲٥ی ڕێبەندانی ۱۳۹۷ی هەتاوی، موحەمەد ئەمین شیلان ئابادی ڕەوانەی زیندان کرا بەمەبەستی وەرگرتنی سزای داسەپاو و دیاریکراو بەسەریدا هەناردەی زیندانی شنۆ کرا.
موحەمەد ئەمین شیلان ئابادی کە پێشتر لە لایەن دادگای کۆماری ئیسلامیەوە لە ورمێ بە تۆمەتی هاریکاری حیزبەکوردیەکان و هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی بە چوارساڵ زیندان و چوار ساڵیش زیندانی هەڵسپێراو سزا درابوو، کە حەوتوی ڕابردوو هەناردەی زیندان کرا.
شایانی باسە: موحەمەد ئەمین شیلان ئابادی لە بڕواری ٦ی خەزەڵوەری ۱۳۹٦ لە لایەن هێزەئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شنۆ دەستبەسەر و هەناردەی گرتوخانەی ئیتلاعات کرابو کە لە دوای ماوەێیک لە لایەن دادگای ورمێ وە ئەو سزایانەی باسکرا بەسەریدا سەپاوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان