سەر پێڵ‌زەهاو/بانگهێشت و دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەک لە لایان ئیدارەی ئیتلاعات


KMMK

شەممە ۶ ڕێبەندانی ۱۳۹۷ هەتاوی هاووڵاتییەک دوای بانگهێشت لە ڕێگەی تەلەفۆن لە لایان هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە سەرپێل‌زەهاو دەسبەسەر کرا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان عەلی والایی هاووڵاتی خەڵکی سەرپێڵ‌زەهاو دوای بانگهێشت کردن لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە لە لایان هێزە ئیتلاعاتێکانی کۆماری ئیسلامی لە سەرپێڵ‌زەهاو دەسبەسەر کرا.

شیاوی باسە، کە ناوبراو تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبەکانی ئۆپۆزسیۆنی کوردی دژ بە ئێرانی لێدراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
@kmmkkurdistan