درێژەی خۆکوژییەکان/ ئەمجارە ژنێکی گەنجی شنۆیی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

kmmk:

سەبری دەشتی هاوڵاتی نیشتەجێی شاری شنۆ کە ڕۆژی شەممە ۲۲ی بەفرانباری ۱۳۹۷ دەستی دابوویە خۆکوژی، پاش چەندد ڕۆژ بەرنگاری گیانی خۆڕ لە دەست دا.

بەگوێرەی هەواڵەکە ناوبراو، ڕۆژی چوارشەممە ۲۶ی بەفرانبار، گیانی خۆی لە دەست داوە.سەبری دەشتی خێزاندار و خاوەنی منداڵێکـە کە ڕۆژی شەممە بەهۆی کێشەی بنەماڵەیی پەتی بۆخۆی هەڵواسی بوو .

بەپێی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەساڵی نوێ دوو کەس: ژنێک وپیاوێک دەستیان دابوویە خۆکوژی ، کە بەخۆکوژی ئەم هاوڵاتییە، ڕێژەی خۆکوژییەکان بەسێ کەس گەیشتووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: