KMMK
یەکشەممە ۲ی بەفرانباری ۱۳۹۷ی هەتاوی، چالاکی تێلێگەرامی کوردی خەڵکی ورمێ بەناوی سەلاحەدین ڕەنجبەر لەهەمبەر تێپەڕاندنی سزاکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ دەستبەسەر وگوازرایەوە بۆ زیندانی ناوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ.
ئەم چالاکی تێلێگەرامییە، پاش پشتڕاست بوونەوەی سزای یەک ساڵ بەندکردن لە لقی یەکی دادگای پێداچوونەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ لە کاتێکدا بانگهێشتی دادگای جێبەجێکاری سزای کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ کرابوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر دەکرێت وگوازرابوویەوە بۆ بەندی گەنجانی زیندانی ناوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ بۆ تێپەڕاندنی ئەو سزایەی بەسەریدا سەپێندرابوو.
لەڕێکەوتی ۲۲ی سەرماوەزی ئەمساڵ، سەلاحەدین ڕەنجبەر بەرپرسی کەناڵی تێلێگەرامی «ورمێ دەنگ» پێشتر بەتۆمەتی بڵاوکردنەوەی هەواڵی تایبەت بە ناڕەزاییەکان لە پێوەندی لەگەڵ ئازاری جنسی ۱۳ قوتابی لە ورمێ «هاندانی خەڵک بۆ ئاڵۆزی» لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ دەستبەسەر کرابوو وپاش دوو حەوتوو بە دانانی بارمتە وبەشێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرابوو.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان