گەنجێکی شاری شنۆ خۆی کوشتووە

جەماڵ سووڵتان پوور، کوڕی حەسەن، خەڵکی شاری شنۆ سەر بە پارێزگای ورمی لە ڕۆژهەڵاتی کورووستان، ئەمڕۆ چوارشەممە ٦ی جۆزەردان، خۆی کوشت و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

کەسێکی ئاگادار لە شاری شنۆوە گوتوویە، کە جەماڵ چەند ڕۆژ بەر لە ئێستا ڕێژەیەکی زۆر حەبی ڕەوانگەردانی خواردووە و ئەمڕۆ بە هۆی ئەو حەبانەوە گیانی لە دەست داو

بەپێی هەواڵەکانی کە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە کوردستان بڵاوی کردوونەتەوە، لە ماوەی ڕابردوو و بە تایبەت دو مانگی پێش، ٢٨ حاڵەتی خۆکووشتن لە رۆژهەڵاتی کوردستان روویان داوە، کە زۆربەی ئەو حاڵەتانە گەنجانی ژێ سی ساڵ بوون.

هۆکاری زۆربەی ئەو خوکووشتنانە دەگدێتەوە بۆ کێشە کۆمەڵایەتیەکان ، بێکاریە. لە بواری کار و دەرفەتی کار کردن، رۆژهەڵاتی کوردستان، بە پێی ئامارەکان، لە پلەی هەرە خراپ دایە و کۆماری ئیسڵامی ئێران هیچ پلانێکی ئاوەدان کردنەوە و سازکردنی دەرفەتی کاری لەو بەشەی کوردستان نیە.

ئەو دوو بابەتە واتا مادە هۆشبەرەکان و بێکاری هۆکاری زۆرێک لەو خۆکووشتنان و کۆماری ئیسلامی ئێران بەرپرسیاری یەکەم لەو بارەوەیە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان