kmmk: یەک شەممە ۱۱ی سەرماوەزی ۱۳۹۷ی هەتاوی، مامۆستایەکی ئایینی شاری بانە بە ناوی ” سەعید باقی” بەرنوێژی مزگەوتی ” تەرخان ئاوا” لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری بانە دەست بەسەر کراوە.
بە گوێرەی هەواڵەکە: ناوبراو بە هۆی دەربڕینی ناڕەزایەتی دژ بە کوشتنی کۆڵبەران بەدەستی هێزە سەربازیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن ئەم هێزەوە دەست بەسەر کراوە.
بە پێی راپۆرتی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە سەرەتای ساڵی ۲۰۱۸ی زاینیەوە تا ئێستە ۵۶ کۆڵبەر بەهۆی تەقەی هێزە سەربازیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و روداوی وەک تەقینەوەی مین و بەربونەوە لە بەرزایی و … گیانیان لە دەست داوە و هەروەها ۹۰ کۆڵبەری تر بریندار بوون، هەروەها تا ئێستە لە سنورەکانی بانە ۵ کۆڵبەر کوژراون و ۲۲ی دیکەش بریندار کراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان