چالاکوانێکی کرێکاری کورد ڕەوانەی زیندان کرا

kmmk:
سێ شەممە ٦ سەرماوەزی ساڵی ۱۳۹۷ هەتاوی ، چالاکوانێکی کرێکاری کورد بە ناوی عیززەت نەسری خۆی بۆ کێشانی ۳ مانگ زیندانی تەعزیری بە بەشی جێبەجێکاری سزاکان ی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەقز ناساند.

عیززەت نەسری بەفرانباری ساڵی پێش لە لایان دادگای کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سەقز بە تۆمەتی حەول دان بۆ تێکدانی ئاسایشی گشتی بە ۳ مانگ زیندانی تەعزیری سزا درا بوو.

جێگای سرنجە کە ئەو چالاکوانە ۲ ی بەفرانباری ساڵی ۱۳۹٦ هەتاوی ، لە لایان ئیدارەی ئەمنی دەسبەسەر کرابوو و دواتر بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: