ناڕەزایەتی قوتابیانی قۆناغی ناوەندی لە گوندی نێ

kmmk:
چوارشەممە ۱۶ی خەزەڵوەری ۱۳۹۷ی ،قوتابیانی قۆناغی ناوەندی گوندی نێ لەشاری مەریوان لە ناڕەزایەتی دژ بە دۆخی خراپ ونەبوونی پێداویستی خوێندن لە قوتابخانە لەچوون بۆ پۆلی خوێندن خۆیان بوارد و دەستیان دایە ناڕەزایی دەربڕین.

ئەم قوتابیانە بە هەڵگرتنی پلاکاردگەلێک بەرانبەر بە دۆخی خراپی قوتابخانە و پێداویستییەکانیان ناڕەزایان دەربڕی بەڵام تائێستە هیچکام لە بەرپرسان ئیدارە پەروەردە وفێرکاری کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری مەریوان وڵامی ئەم ناڕەزایەتییەکان نەداوەتەوە.

جێگەی باسە کە ؛ زۆرینەی قوتابیانی کورد لە قوتابخانە و دامەزراوە فێرکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەپێی نابەرپرسیارەتی ئیدارەکانی فێرکاری کۆماری ئیسلامی ئێرانلە دۆخێکی زۆر خراپ درێژە بە خۆیندن دەدەن.،ناستاندار بوونی قوتابخانەکان لەبواری بیناسازی و پێداویستی و کەرەستەی گەرمایی لە وەرزی ساردی ساڵ، نەبوونی کەرەستەی ستانداردی فێرکاری وزانستی و وەرزش لە کێشە سەرەکییەکانی قوتابخانەکانن و لە دەرەوەی قوتابخانەیش قوتابیان لەگەڵ کێشەی زۆر ڕووبەڕوون و بەهاتنی وەرزی ساردی ساڵ وباران ڕێگەوبانی قیرەتاو نەکراو بۆ گەیشتن بە قوتابخانە دەبێ بە قوڕ وڕێگەی گەیشنی ئەم قوتابیانە بۆ قوتابخانە لەوپەڕی بێ وازیدایە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: