هەواڵەکان

بریندار کردنی کاسبکارێکی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان

kmmk:
ئەمڕۆ یەک‌شەممە ۲۲ی رەزبەری ۱۳۹۷ی هەتاوی، کاسبکارێکی کورد بە ناسناوی عەلی نەسیری خەڵکی شاری بۆکان بەدەستی هێزی ئینتزامی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەدرێتە بەر دەستڕێژ و فیشەکێک بەر سەری دەکەوێت و پاشان دەگەیەندرێتە نەخۆشخانەی شاری مەهاباد.

بە پێی راپۆرتێک لە ماڵپەڕی کۆڵبەر نیوز: ناوبراو بە گومانی هەڵگرتنی باری قاچاخ دراوەتە بەر دەستڕێژ و ئێستە لە بەشی چاوەدێری تایبەت لە نەخۆشخانەی شاری مەهاباد لە کۆمادایە و ئەگەری گیان لەدەست دانی زۆرە.

شارۆمەندانی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان هیوایان بە گەشەکردن و بوژانەوەی ئابوری لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە نەماوە و بە هۆی بێکاری و بۆ دابین کردنی شتومەکە سەرەتایەکانی بژێوی ژیان ملکەجی رووکردن لە پیشەی کۆڵبەری دەبن و لەم رێگایەدا بەرەوڕوی مەترسیگەلێک وەک: شاخ و رێگای سەخت، سەرما، قورسی بار و گۆڕەپانی مینڕێژکراو دەبنەوە و پاش تێپەڕبون لەو مەترسیانە بەدەستی هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەدرێنە بەر دەستڕێژ و ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە کۆڵبەران بەو هۆیەوە گیانیان لەدەست دەدەن یاخود بریندار دەکرێن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

نیوەی زیندانییە سیاسیە کانی ئێران کوردن

مەترسی دیپۆرتی چالاکێکی سیاسی باکووری کوردستان لە کرواسی بۆ تورکیە

دوو هاوڵاتی لە پیرانشار و سەقز دەستبەسەر کران