مەترسی لە سێدارە دانی زیندانیانی سیاسی زانیار و لوقمان مورادی لە ئارادایە

KMMK:ڕۆژی چوارشەمە خزمانی نزیک لە زانیار و لوقمان مورادی وەک پور و مام و… دەچنە چاوپێکەوتنییان لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج، بەڵام ڕێگری دەکرێت لەو چاوپێکەوتنە و زانیار و لوقمان بە توندی دەچنە بەگژ کاربەدەستانی زینداندا و بە سزای ئەوە ڕەوانەی ژورە تاکەکەسیەکانی سپای پاسدارانیان دەکەن لەو زیندانەدا و دواتر بەرپرسانی زیندان ئەمڕۆ بنەماڵەی زانیار و لوقمان مورادیان ئاگادار کردۆتەوە کە بۆ دوایین چاوپێکەوتنی ڕۆڵەکانیان سەردانی زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج بکەن و بەوپێیە شیمانە دەکرێت بەم زووانە پەتی سێدارە کۆماری ئیسلامی جارێکیتر ئەستۆی دوو گەنجی کورد لە ئامێز بگرێت و گیانیان لێ بستێنێت.

ــ زانیاری زیاتر دواتر بڵاو دەکەینەوە

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان