KMMK:دوو هاووڵاتی کامیارانی بە ناوەکانی ”سەیوان و کامیار کەمانگەر“ کوڕێ سلێمان ، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە شاری پاوەی رۆژھەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کراون.
ئەو دوو هاووڵاتییە دوای دەستبەسەر کران، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە شاری سنە گوازراونەتەوە. شیمانە دەکرێ ئەو دوو لاوە بە تۆمەتی پشتیوانی لە حیزبە کوردستانیەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کرابن.
جێی ئاماژەیع لە چەند رۆژی رابردوودا دوو هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی کامیاران بە ناوەکانی فارۆق محەمەدی و ڕەحیم خاتری لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لەو شارەوە دەستبەسەر کراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان