دەست لەکار کێشانەوەی ئەندامانی شۆرا ودێیارانی ناوچەی خاومیرئاوای مەریوان
Kmmk:
چوارشەممە دەی گەلاوێژ تاقمێک لە ئەنداانی شۆرا و دێیارانی گوندەکانی ناوچەی خاومیرئاوای سەربە مەریوان، بەهۆی کێشەی کارتی ئەلکتەرۆنیکی دانیشتوانی ئەم دەڤەرە وبێبەری لە قازانجی ئاڵۆگۆڕی شتومەکی سنووری دەستیان لەکار کێشایەوە.
دەقی دەست لەکار کێشانەوە کە ۲۱ کەس لە ئەندامانی شۆرا و دێیارانی گوندەکانی ناوچەی ” خاوەرمیرئاوا”ی مەریوان واژۆیان کردوو بەم شێوەیەیە :
“ئێمە وەکوو واژۆکەرانی ناودێرکراو ئەندامانی شۆرا ودێیارانی دەڤەری خاوەرمیرئاوا بەپێی ئەوەی کارتی ئیلەکتەرونیکی تاقمێک لەو دانیشتوانەی کە مافی بەهرەمەندبوونیان هەیە لەگوندەکانی ئەو دەڤەرە بەهۆکارگەلێک تووشی کێشە بوونلە بەهرەوقازانجی ئاڵووێردی کەلوپەلی سنووری بێبەری کراون وسەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوام تائێستە کێشەکە چارەسەر نەکراوە و وەکوو خۆی ماوەتەوە.”
بەوپێیەی ئەم ڕەوتە بۆ دێیاران وشۆراکان لە بەڕێوەبردنی گوند کێشەی بەرچاوی ساز کردووە ودەست لەکار کێشانەوەی خۆمان تا کاتی بایەخمەندبوونی تەواوی هەموو دانیشتوانی گوندە پێوەندیدارەکان بەشێوەی دادوەرانە لە داهاتی ئاڵو وێردی سنووری ڕادەگەیەنین.”
جێگەی باسەکە : ڕێڕەوە سنوورییە کاتییەکان سەرچاوەی داهاتی زۆرینەی سنوورنشینانە بەڵام حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام لەهەوڵی ئەوەدایە کەلە چوارچێوەی پەرەپێدانی هەژاری وبێکاری کێشەی جۆراوجۆر بۆ خاوەن کارتەکانیسنوور نشین وکاسبکارانی کورد بەدی بێنێ وتائێستە هیچ چەشنە؟دژکردەوەیەک بەنامەی دەست لەکار کێشانەوەی شۆرا ودێیارانی دەڤەری “خاومێرئاوا” لەلایەن بەرپرسانەوەدەرنەکەوتووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


