KMMK: ڕۆژی شەممە ٦ی گەلاوێژی ۱۳۹۷ی هەتاوی شۆفێر پاسەکانی شاری کرماشان دەستیان دایە مانگرتن و ناڕەزایەتی دەربڕین.
شۆفێر پاسەکانی کرماشان ئەمڕۆ بە نەچونەسەرکارەکانیان و ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕی کە بە هۆی کەمی موچە و کرێی هاتۆچۆیی دیاری کراوی شارەوانی و ناوگانی هاتۆچۆی شارەوە بۆیان دیاری کراوە.
لە گەڵ هەڵکشاوی کێشە ئابوریەکانی حکومەتی کۆماری ئیسلامی و توند بونی گەماڕۆ ئابوریەکانی سەر ئێران، قیمەتی شتومەکی دەسکرد و خواردەمەنی هەمو پێداویستیەکانی کۆمەڵگا دوو بەرانبەر بونەتەوە کەچی موچە کرێکاران و چینی کەم داهاتی وڵات هەر لە شوێنی دیاری کراوی خۆیدا قەتیس ماوە کە هەرساڵەو لە سەرەتای بەهاردا بە پێی سەرانە و داهات و ڕێژەی ئاوسانی ئابوری ئێران دیاری دەکرێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


