دەسبەسەری هاوڵاتییەکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

kmmk:
هاوڵاتییەکی کورد بەناونیشانی “سەیران ئارامش” ڕۆژی پێنج شەممە ۲۸ی پووشپەڕی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە گەڕەکی ۲۵ی شاری ســــنە دەسبەسەر و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ” سەیران ئارامش بەتۆمەتی هاریکاری لەگەڵ حیزبە ئوپوزیسیۆنە کوردییەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.”

سەرچاوەکە ڕوونی دەکاتەوە: سەرەڕای بەدواداچوون و سەردانی بەردەوامی بنەماڵەکەی بۆ ناوەندە قەزایی و ئەمنیەکان تا ئێستا لەشوێنی ڕاگیران و هۆکاری دەسبەسەری سەیران زانیارییەک وەچنگ نەکەوتووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان