بۆمەلەرزەێیک کرماشانی ڕاژەند

kmmk

ڕۆژی ۳۱ی پوشپەڕی ۱۳۹۷ ی هەتاوی بۆمەلەرزەێیک بە پلەی ٥٫۹ ڕیختێری هەرێمی “تازاوا” سەر بەناوچەی کرماشانی هەژاند .

هەواڵەکان باس لەوە دەکەن ئەم عەردهەژێنە کاتژمێر ۱٤:۳۷ بەکاتی کرماشان بوە . باس لە بریندار بونی زیاتر لە ۳٥ هاووڵاتی دەکرێت کە بە هۆی بۆمەلەرزەکەوە هەناردەی نەخۆشخانە و چارەسەری سەرپێی کراون .

ساڵی پار ناوەندی بومەلەرزەێیک لە گوندی ئوزگەلەی کرماشان بوو کە هێشتا لێقەوماوانی ئەو ڕووداوە ڕێگە و شوێنی پێویستیان بۆ دابین نەکراوە .

زانیاری زیاتر بڵاو دەکرێتەوە

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان